دەربارەی ئێمە
دیدەگا
تی ڤی ئاڕ ٣٦٠. ئۆرگ بەربەستە زمان و دەستڕەسییەکان دەشکێنێت، تاکو بەکارهێنەران بتوانن سەرچاوە میدیاییە مەسیحییەکان دابگرن، پەخش بکەن و بێخوێننەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن و لە باوەڕدا نەشونما بکەن
ڕاسـپێرێ
تی ڤی ئاڕ ٣٦٠. ئۆرگ بەتایبەتی بۆ ئەو بەکارهێنەرانەیە کە ئینتەرنێت و تەلەفۆنە زیرەکەکان بەکاردەهێنن، ئەم ماڵپەڕە کاری میدیایی لە تی ڤی ئاڕ لەخۆ دەگرێت برەی پێدەدات، هەروەها بە بەربڵاوی جیهان پشتگیری لە کڵێسا مەسیحیەکان دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی مزگێنی
- ڕێخۆشکەرە بۆ هەر بەکارهێنەرێك لەهەر شوێنێك و لەهەر کاتێكدا بێت، بتوانێت بە ئاسانی لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە یان ئامێری تەلەفۆنی زیرەکەوە دەستی بگات بە کۆمەڵێك سەرچاوەی دیجیتاڵی زۆری کریستیانی بەو زمانەی کە خۆی دڵخوازێتی
- ئێمە ماڵپەڕێکی دامەزراو بە بەکارهێنانی جواراوجۆرەوە پێشکەش بە میدیاکارە مەسیحیەکان دەکەین، تاکو ئەوان بتوانن ناوەڕۆکەکەی ئامادەبکەن و پەڕە بە پەڕە بە بابەتە میدیاییەکانییان چ گەورەبێت یان بچووك بەردەستی بخەن
- تی ڤی ئاڕ ٣٦٠ . ئۆرگ وەك ماڵپەڕەی سەرەکی خزمەت دەکات، کەتەلۆکی بەرنامەکان ڕێکدەخات، هەروەها هەماهەنگە لەگەڵ پەخشی ڕادیۆکەمان و پەیوەست نەکراوە بە کات و شوێنەوە
TWR دەربارەی
ئێمە بە زیاتر لە ٣٢٠ زمان و زاراوە دەدوێین، بۆ ئەوەی پەیامی یەسوعی مەسیح بە تەواوی جیهان بگەیەنین. بەرنامە میدیاییە جیهانیەکانمان لەسەر کتێبی پیرۆز لە ١٦٠ وڵات دەگاتە دەستی میلیۆنان کەس. ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵە کە ( تی ڤی ئاڕ ) لە ڕێگای باوەڕەوە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە دوودڵن یاخود بەگومانن لە ژیانی ڕۆحیدا، تاکو بڕیاری بە قوتابیبوون دەدەن و ژیانیان لە یەسوعی مەسیحدا دەدۆزنەوە
تی دەبلیو ئاڕ لەگەڵ ڕێکخراوە مەسیحیە جیهانییەکان و کڵێسا ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە خزمەتگوزارەکان کاردەکات بۆ دانانی بەرنامە و دابینکردنی پێویستیەکانی بەقوتابیبوون، بۆ ئەوەی بە جیهانی ڕابگەیەنن کە هیوای ژیان تەنها لە مەسیحدایە تی دەبلیو ئاڕ شوێن دەستی ڕۆحی خۆی دیاری دەکات لەسەر پەخشی ڕادیۆی مامناوەندی بەهێز ئەی ئێم/ ئێم دەبڵیو، پەخشی ڕادیۆ کورت یان ئێف ئێم، پەخشی ڕاستەوخۆ لە ئینتەرنێت، هەروەها ئێوەش دەتوانن بە گوێگرتن میوانمان بن